پارێزگاری نەینەوا: 50%ی پرۆژەی گەشەپێدان لەموسڵ جێبەجێ دەبێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، رێگەی گەشەپێدان رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە بوژاندنەوەی شارەكەو بەستنەوەی بە جیهانی دەرەوە.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا رایگەیاندوە، رێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەكی گرنگی ستراتیژییە بۆ عیراق، توركیا، قەتەرو ئیماراتی و رێگاكانی وشكانی و ئاسنین لەخۆدەگرێت كە بەندەری فاو لە كەنداوی بەسرە باشوری عیراق بە درێژایی هەزارو 200 كیلۆمەتر بە توركیاو دواتر ئەوروپا دەبەستێتەوە.
پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاندوە، خۆشحاڵن كە بەشێكی زۆری پڕۆژەكە لە شاری موسڵ جێبەجێ دەكرێت و كە دەكاتە 50%ی پرۆژەكە، چونكە رێگای گەشەپێدان دەبێتە مایەی بوژاندنەوەی ناوچە پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵییەكان و دامەزراندنی كارگەو شوێنی كار، هەروەها چەندین وێستگە لەسەر ئەو رێگایەی كە بە موسڵدا تێدەپەڕێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەكردنی ئابوری شارەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group