پەرلەمانتارێكی عیراق: لێدوانە توندەكان كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر ناكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت: تیمەكەی هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی داهاتودا سەردانی بەغدا دەكاتەوەو لێدوانە توندەكانیش خزمەت بەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ناكات.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی حزبەكەی وتوە، بڕ‌یاربو تیمێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی رێكاری یاسایی و هونەری لەلیستی خانەنشینان و هەندێك بابەتی دیكە كە  پێویستی بەكاتی زیاتر هەبو سەردانەكە ئەنجام نەدرا، بەڵام لەم چەند رۆژەدا سەردان دەكەنەوە.
وتوشیەتی: لێدوانە توندەكانی چەند رۆژی رابردو جێگای سەرسوڕ‌مان بون، چونكە هەمو كێشەی ساڵی 2024 یەك موچە بوە ئەم لێدوانانە خزمەت بەم قۆناغەی ئێستا ناگەیەنێت و خزمەتی ئەو تیمەش ناكات كە ماوەیەكە كاری باش دەكەن، ئەوەی كە خزمەت دەگەیەنێت ئەوەیە كە خۆمان لەگەڵ دۆخەكە رێكبخەین.
ئاماژەی بەوەشكردوە: ساڵی 2025 بەهەر شێوازێك بێت نابێت وەك رابردو بێت، داهاتی نانەوتی هەرێمیش دەبێت چارەسەر بكرێت و نابێت بكرێتە بیانو بۆ نەناردنی موچەو خەڵكی كوردستان ببێتە قوربانی، بۆ ئەمەش كاری باشكراوەو دەرئەنجامی باشیشی هەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group