نەوا-
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی هۆشداری لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خانەنشینكردنی سێ تەمەن پێكەوە دەدات.
مامۆستا عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی كەمكردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون بۆ 60 ساڵ، دوو هەزار و 821 كەس لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی، كە 10 پەروەردەی سنوورەكە دەگرێتەوە، لە مامۆستا و فەرمانبەر بڕیاری خانەنشین كردن دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە دۆخێكی ناسروشتی دروستكردووە و بە دڵنیاییەوە دەوام دەوەستێت، نەك تەنها لە سلێمانی بەڵكو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەوەستێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەو دۆخەی بە "قورس" ناوبرد و دەربارەی چارەسەریش باسی لەوەكرد، چارەسەر تەنها لەلای سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە.