نەوا-
شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) راگەیەنراوێكی سەبارەت بە سەردانیكردنی دوەمجاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكەدا هاتوە كە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە زیندانی ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوتوەو لەگەڵید كۆبونەتەوە، تیایدا ئۆجەلان سەرەخۆشی گەیاندوەتە كەسوكاری قوربانیانی ئاگركەوتنەوەكەی هۆتێلی بولو و هیوای چاكبونەوەی بۆ بریندارەكان خواستوە، شاندەكەش زانیاریی پێویستیان پێگەیاندوە.
راشگەیەنراوە، هەوڵی شاندەكە لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەردەوام دەبێت لەدوای ئامادەكردنی راپۆرتێكیش بۆ رای گشتی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان لە ئیمرالی بڵاودەكەنەوە.