نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، وشكە سەرما كۆتایی دێت و شەپۆلێكی لاوازی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، پێشبینیدەكرێت لە دوای نیوەڕۆی ئەمرۆوە و درەنگانی شەو شەپۆلێكی لاوازی كورتخایەن روو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بكات و بەو هۆیەوە ئاسمانی ناوچەكان ئەمرۆ و هەینی بە زۆری هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی بارانی كورتخایەن لە ناوچە جیاجیاكان، هەروەها، بارینی بەفرێكی كەم لە بەشێكی چیا بەرز و سنوورییەكان.
باسی لەوەش كرد، ئەو وشكە سەرمایەی كە هەیە لە ئەمرۆ پێنجشەممەوە لاواز دەبێت و رۆژانی داهاتووش پلەكانی گەرما بەڕێژەی 4 تا 6 روو لەبەرزبوونەوە دەكات.