نەوا-
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران هەڵمەتێكی چڕی بۆ بەدواداچونی ژینگەی بەشێك لە كارگەكان دەستپێكرد.
دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران دوو كارگەی قیری پابەند كردوە بە رێنمایی ژینگەیی.
ئاماژەشیكردوە، بەچاودێری قائیمقامیەت و لیژنەی باڵای رێكخستنەوەی كارگەكان و پیسكەرەكانی ژینگە لەئیدارەی سۆران، هەروەها بەمەبەستی پابەندكردنی رێنماییەكانی ژینگەو بەرگری شارستانی و نەوت كانزاكان، هەڵمەتێكی چڕ ئەنجامدراوە بۆ ئەو كارگانەی كە هیچ مۆڵەتی ژینگەیی و دامودەزگاكانی تریان نیەو بونەتە هۆكاری پیسبونی ژینگەی قەزای ناوەندی سۆران.
راشیگەیاندوە، ئەم لیژنەیە بەردەوام دەبێت رۆژانە چاودێری كارگەكان دەكات تا پابەندی ئەو رێنماییە ژینگەییانە بن كە لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەوە دەرچون.