یەكەم كاروانی نەوتی سپی بەغدا گەیشتە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكەم كاروانی نەوتی سپی حكومەتی عیراق گەیشتە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، یەكەمین كاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵەوە گەیشتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر چەند كاروانێك گەیشتبوە پارێزگای دهۆك. 
راشیگەیاندوە، وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ تەنها رەزامەندیی لەسەر 19%ی پشكی هەرێم لە نەوتی سپی داوە، نەوتەكەش سەرەتا بەسەر خێزانەكانی هەردو پارێزگاكە لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت.
پێشتر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردبوەوە، نەوتی حكومەتی عیراقی فیدراڵ كە بۆ هەرێمی  كوردستانی ناردوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 30 هەزار دینار دیاریكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group