فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا: تەقینەوەكەی تارمییە روداوی تیرۆریستی نیە

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
تەقینەوەی پاشماوەیەكی جەنگیی لە باكوری شاری بەغدا حەوت قوربانی لێكەوتەوەكە لەناویاندا ئەفسەری سوپای عیراق هەن.
فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریان لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وەرگرت پێیان راگەیەنراوە لە ناوچەی ئەلبوغنتوس لە قەزای تارمییە لە باكوری شاری بەغدا مەفرەزەیەكی دەزگاكەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی لیوای پیادەی 23ی سوپای عیراق بەرەو شوێنێك بەڕێكەوتون تاكو پرۆسەیەك ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی هەڵەیەكی هونەرییەوە تەقینەوەیەك رویداوەو بەهۆیەوە سێ ئەفسەرو چوار پلەدار گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا راشیگەیاندوە، لەسەر روداوەكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە تاكو هۆكارەكانی بزانرێت بەو واتایەی لەدوای دۆزینەوەی تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەكان ئەركی ئەندازیارانی سەربازییە، لە هەمانكاتدا ئەو روداوە هیچ پەیوەندییەكی بە روداوی تیرۆریستییەوە نییە وەك لە چەند راگەیاندنێك بڵاوكراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group