نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، هۆكاری پەسەندنەكردنی هەمواری یاسای بودجەی عیراق شیعەكان بو.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیاربو هەمواری مادەی 12ی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە پەسەند بكرێت بۆئەوەی دوبارە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستپێبكاتەوە، بەڵام هەندێك لایەنی شیعە لە پەرلەمان رێگر بون، چونكە ئەوانیش داواكارییەكیان هەبو و پێویستە لەگەڵ هەمواری مادەی 12 مادەی 14ش هەموار بكرێتەوە كە باسی شایستەی ئەو پارێزگایانە دەكات كە خاوەن نەوتن.
وتیشی، ئەو مادەیەی هەندێك لە شیعەكان باسی دەكەن، پەیوەندی بە مادەی 12 نییەو پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عیراقەوە هەیە، هەمواری مادەی تایبەتیش بە نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی عیراق و هەرێمی كوردستاندایە، بۆیە گرنگە پەسند بكرێت.