هاتوچۆی هەرێم: مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە ماوەی نیو كاتژمێر دەردەهێندرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە ماوەی نیو كاتژمێردا دەردەهێندرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەردەهێندرێت.
ئاشكراشیكرد، پێداویستییەكانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بریتین لە مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن كارا بێت و بەسەر نەچوبێت، پاسپۆرتی ڕەسەن كارا بێت و بەسەر نەچوبێت لەگەڵ دو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ.
باسی لەوەشكرد، ماوەی كارابونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسوماتی جیاوازە، بۆ ماوەی یەك ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت، هەروەها بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی نیو كاتژمێردا مامەڵەكە ڕایی دەكرێت و مۆڵەتەكە وەردەگیرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group