نەوا-
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزەو گۆڕینەوەی دیلەكانی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، پرۆسەی دۆزینەوەی ئەو كەسانەی لەژێر دارو پەردوەكاندا دیارنەماون دەستپێدەكات.
دەزگای فریاكەوتنی فەڵەستین رایگەیاندوە، گەڕان بەدوای تەرمی هەزاران فەڵەستینی دەستپێدەكات و بەرپرسان پێیانوایە لەكاتی بۆردومانەكانەوە تائێستا لە ژێر داروپەردودا ژمارەیەك تەرمی زۆر بەجێماون.
هەرلەوبارەیەوە مەحمود باسال وتەبێژی دەزگای فریاكەوتنی مەدەنی فەڵەستین دەڵێت، بەدوای 10 هەزار كوژراودا دەگەڕێن كە تەرمەكانیان لە ژێر داروپەردوەكاندا ماونەتەوە، جگە لەوەش لانیكەم دو هەزارو 840 تەرم سوتاون و هیچ ئاسەوارێكیان نەماوە.