لەسلێمانی وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری سلێمانی وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، كارگەیەكی كەرتی تایبەت لەناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە كە دەكاتە نزیكەی 60تا70%ی پێداویستی كارگەكە.
راشیگەیاندوە، وێستگەكە پێكهاتوە لە دانانی 1400 پەناڵی 650 كیلۆواتی كە لەسەر 45 ستاندی 40 پەناڵی دانراون.
ئاماژەشیكردوە، پرۆژەكە بە هەماهەنگی بەشی وزە نوێبوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات جێبەجێ كراوە  لەقۆناغی كۆتاییدا، پێشتریش ئەو كۆمپانیایە  وێستگەیەكی دیكەی داناوە كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group