كۆبونەوەی بارزانی و ئەنەكەسە: پشتیوانی دۆزی گەلی كورد لە سوریا دەكەین

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) كۆبونەوە.  
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كۆبونەوەكە لە سەلاحەدین بەڕێوەچوەو تیایدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سوریاو هەروەها هەڵوێستی لایەنە كوردییەكان لەسەر گۆڕانكارییە هەنوكەییەكان ئاڵوگۆڕ كراوە.
هەروەها هاتوە كە بارزانی جەختی لە پشتیوانیكردنی دۆزی گەلی كورد لەسوریا كردوەتەوەو یەكڕیزیی و یەكهەڵویستی لایەنە كوردییەكان و رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردی لەو وڵاتە بە پشتبەستن بە دیالۆگ و رێكاری ئاشتیانە بە پێویست زانیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group