لەساڵی رابردودا نزیكەی 10 هەزار روداو لە هەرێم تۆماركراوە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماری ساڵانەی روداوەكانی ئاگركەوتنەوەو زیانەكانی راگەیاند.
سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماری ئاگركەوتنەوەو روداوەكانی ساڵی 2024ی راگەیاندو ئاماژەی بەوەكردوە، لەوماوەیەدا چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەی گەورەو بچوك لەگەڵ جلوبەرگ و كەلوپەلی پێداویستیی بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەشكراون.
وتیشی: لە ساڵی رابردودا كۆی ژمارەی روداوەكان لە هەرێمی كوردستان 9 هەزارو 904 روداو بون، سوتانی ئۆتۆمبێل 594 حاڵەت بوەو 40 گیانلەدەستدان و هەروەها 94 حاڵەتی خنكان لەناو ئاو تۆمار كراون، جگە لەوەش كۆی گشتیی 478 حاڵەتی رزگاركردن هەبوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group