نەوا-
دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی تری بەكۆمەڵە لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە، تیمێك لە كەسوكاری ئەفالكراوان و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردۆتەوە، تیمێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و مامۆستایانی زانكۆو مامۆستای ئاینی و نوسەران و هونەرمەندان و راگەیاندنكارانی كوردستان ئامادەی هەڵدانەوەو سەردانیكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەپارێزگای سەماوە لەناوچەی (تل الشیخیە) دەكەن.
هەروەها بڵاویشكراوتەوە، كۆسار عومەر وەك نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان بەشداری لەگەڵ تیمێكدا كردوەو لەسەر گۆڕە بەكۆمەڵەكان وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان پێشكەش دەكات بۆ جەختكردنەوە لەسەر چەند داواكارییەك كە ئاڕاستەی حكومەتی عیراق دەكرێت.