كاردانەوەی سەركردەكانی جیهان بەرامبەر رەوشی ئێستای سوریا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لەدوای سەرهەڵدانی باردودۆخی ئێستای سوریاو هەڵاتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی وڵاتەكە، سەركردەكانی جیهان لە بەیاننامەكانیاندا چەند پەیامێك بڵاودەكەنەوە.
ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویدەكاتەوە،  فەرماندەیی سوپای سوریا ئەفسەرەكانی ئاگاداركردەوە كە دەسەڵاتی تاكڕەوانەی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد كۆتایی هاتوە، ئەفسەرێكی سوریا كە لەو هەنگاوە ئاگاداركرابوەوە بە رۆیتەرزی راگەیاندوە كە ئەمەش دوای هێرشێكی خێرای یاخیبوان بوە كە جیهانی توشی سەرسوڕمان كرد، كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە جۆ سەرۆك بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمریكا و تیمەكەی لە نزیكەوە چاودێری روداوە نائاساییەكانی سوریا دەكەن و بەردەوام لە پەیوەندیدا لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەكان دەمێننەوە.


ئەوەش خراوەتەڕو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتویەتی كە ئەسەد نەماوەو لە وڵاتەكەی هەڵاتوە، پارێزەرەكەی كە روسیایە بە سەرۆكایەتی ڤلادیمێر پوتین چیتر نایەوێت ئەسەد بپارێزێت ، ئێستا هەردولا لە دۆخێكی لاوازدان و یەكێكیان بەهۆی ئۆكرانیا و ئابورییەكی خراپەوە ئەوەی دیكەش بەهۆی ئیسرائیلەوە.


رۆیتەرز ئەوەشی راگەیاندوە، ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا وتویەتی من بە سەرنجێكی نیگەرانەوە بەدواداچون بۆ پەرەسەندنی دۆخی سوریا دەكەم، بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ باڵیۆزخانەكەمان لە دیمەشق و لەگەڵ نوسینگەی سەرۆكوەزیران، داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەشم لە وەزارەتی دەرەوە  كردوە.


گەیر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، جەخت لەسەر ئەو خواستە دەكەینەوە كە ملیۆنان سوری دەریانبڕیوە كە رێكخستنەكانی ئینتقالی سەقامگیر و گشتگیر بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، داوا لە هەموو سورییەكان دەكەم كە دیالۆگ و یەكڕیزی و رێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤ لە پێشینەی كارەكانیان دابنێن، لە كاتێكدا هەوڵی بنیاتنانەوەی كۆمەڵگاكەیان دەدەن و ئامادەیە بۆ پشتیوانیكردنی گەلی سوریا بەرەو داهاتویەكی سەقامگیر.


وەزارەتی دەرەوەی فلیپین ئاشكرای كردوە، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین خۆیان بگرن و خۆیان لە توندوتیژی زیاتر بەدور بگرن، بۆ ئەوەی زیانی زیاتری گیانی و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی لێنەكەوێتەوە.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group