مەزڵوم عەبدی: ئەم گۆڕانكارییە دەرفەتێكە بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندوە كە لە ساتەوەختێكی مێژوییدا دەژین و روخانی رژێمی ئەسەد لە دیمەشق دەبینن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردۆتەوە، ئێمە لە سوریا لە ساتەوەختێكی مێژویدا دەژین لە كاتێكدا روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە دیمەشق دەبینین، ئەم گۆڕانكارییەش دەرفەتێكە بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ لەسەر بنەمای دیموكراسی و دادپەروەری كە مافەكانی هەمو خەڵكی سوریا مسۆگەر بكات.
بەپێی دوایین زانیارییەكان، گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشی بەفراوانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد دەستپێكردو دوای كۆنترۆڵكردنی چەندین شار و شارۆچكە چونەتە ناو حومس و دیمەشق، لە ئەنجامدا كۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد هێناوەو ناوبراو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group