نەوا-
ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی)، سەرۆكی ڕێكخراوی تەحریر شام ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نزیكبونەوە لە دامودەزگا گشتییەكان لە سوریا قەدەغەیە.
باسی لەوەشكرد، دامەزراوە گشتییەكان لە سوریا لەژێر چاودێری محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی سوریادا دەمێننەوە تاوەكو بە فەرمی ڕادەست دەكرێن.
ئەو پەیامەی سەرۆكی تەحریر شام دوای ئەوە هات كە كوتلە چەكدارەكان بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە چونەتە ناو دیمەشق، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا پێشكەوتنی خێرایان لە سەرانسەری سوریادا بەدەستهێنا.
لایخۆیەوە محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی سوریا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە ئاراستەی سورییەكان كردبو و ڕایگەیاند، ماڵەكەی بەجێنەهێشتوە و بەنیازی ئەوە نییە وڵاتەكەی بەجێبهێڵێت، ئەوەش دوای ئەوەی كوتلە چەكدارەكان چونە ناو دیمەشقیان ڕاگەیاند.
هەروەها دەشڵێـت، داوا لە هەمو هاووڵاتیان دەكات زیان بە موڵكی گشتی نەگەیەنن چونكە دواجار موڵكی خۆیانە، و من لێرەم لە ماڵەكەمدا و جێم نەهێشتوە و بەنیازم بەجێی بهێڵم بە شێوەیەكی ئاشتیانە، بۆ ئەوەی دڵنیابم كارەكانی دامەزراوە گشتییەكان و دامەزراوە دەوڵەتییەكان و بڵاوكردنەوەی سەلامەتی و دڵنیاكردنەوە بۆ هاوڵاتییانمان.