نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەكرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
ئاماژە بەوەشدراوە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی 13 بڕگەی جیم، كە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.
یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، دەنگدانە لەسەر دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی، هەروەها دەنگدان لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت. یەكێكی دیكە لەتەوەرەكان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای فڕۆكەوانی مەدەنیی عێراق.