نەوا-
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەهێرشێكی ئاسماندا توانیویان چوار چەكداری داعش لە دۆڵی زەغیتون لە كەركوك بە ئامانج بگرن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە پشت بەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران عێراق و زانیارییەكانی هەواڵگری، دوای دوو ڕۆژ لە چاودێریكردنی گروپێك چەكداری داعش كە لە چوار كەس پێكهاتبون، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر حەشارگەیەكەیان لە دۆڵی زەغیتون لە كەركوك هەر چواریان كوژران.
باسی لەوەشكرد، بە بەكارهێنانی تەكنیكی سەربازی زۆر ورد توانیان مۆڵگەی ئەو چەكدارانە بە ئامانج بگرن و هێرشەكە بە شێوەیەكی سەركەوتو ئەنجامبدەن.
وتیشی، هێزە ئەمنییەكان و سیستەمی هەواڵگری بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بەدواداچون بۆ پاشماوەكانی تیرۆر و نەهێشتنیان.