نەوا-
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەئەم ساڵدا نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەكێشێت.
محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتوان یەكەم سەرژمێریی گشتگیرە كە بە ئامانجی گەشەپێدان بۆ عێراق لە ماوەی 37 ساڵدا ئەنجامدراوە.
باسی لەوەش كرد، سەرژمێریی دانیشتوان یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، بەوپێیەی یەكەم سەرژمێریی گەشەپێدانە كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام دەدرێت، هاوكات پڕۆسەكە نوێنەرایەتی پەیامێك دەكات سەبارەت بە سەقامگیریی كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری لە وڵاتدا.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت و هەردوو رۆژەكەش قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.