نەوا-
ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، تەنها وەڵامدانەوەی پرسیارە بنەڕەتیەكان كە بریتین لە ژمارەی ئەندامانی خێزان، ناویان، تەمەنیان، پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆكی خێزانەكە، 40 خولەكی دەوێت و خێزانەكان سەرپشكن لەوەی لە كوێ وەڵامی پرسیارەكان دەدەنەوە خۆیان بڕیار دەدەن كارمەندەكان ببەنە ماڵەوە یان هەر لەبەر دەرگا وەڵامیان بدەنەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەگەر كەسێك لە ماڵەوە نەبوو دەبێت بەڵگەنامەیەكی وەك كارتی نیشتیمانی پاسپۆرت یان رەگەزنامەی لە ماڵەوە جێهێشتبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن و ناوی تۆمار بكەن، ئەگەریش ئەوانەی لە ماڵەوە نەبوو ئەوە دوای قەدەغەی هاتوچۆ جارێكی دیكە سەردانی ئەو ماڵە دەكرێتەوە و ئەگەر كەسەكە گەڕابووەوە تۆماری دەكەن.