نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگەی دهۆك بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی كەمێك نمەباران لە هەندێك ناوچە شاخاوییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
سەبارەت بە كەشی سبەینێ دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لەكاتەكانی شەودا لەپارێزگای دهۆك.
ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەندێك ناوچەی شاخاوییەكانی دهۆك ئەگەری بەفربارین هەیە و لە هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانییش ئەگەری بارانبارین هەیە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركووك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی