رایدەر: بەردەوامدەبین لە فشاركردن بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەزە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردەوە، بەردەوامدەبن لە فشاركردن لە ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەزە.
پاتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوە كرد، لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەكەی ئەنجامداوەو جەختی لەسەر گرنگی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بە غەزە كردوەتەوەو باسی لە بەرەوپێشچون لەو بابەتەدا كردوە.
رایدەر باسی لەوەشكردوە، ئیسرائیل هەوڵ دەدات ئەو رێوشوێنانەی دیاریكراون و ئۆستن واژۆی كردوە جێبەجێ بكات كە داوای چونە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان دەكات بۆ غەزە، ئەمریكا پێداگرە لەسەر هەوڵەكانی و بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەكانیان لەسەر ئەو بابەتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group