نەوا-
دابەشكردنی موچەی مانگی 11 لە بەغدا دەستیپێكردو بانكی رافیدەین خانەنشینانی ئاگادار كردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بانكی رافیدەین، لە رۆژی یەكشەممە 3/11ـەوە دەستیكردوە بە دابەشكردنی موچە خانەنشینان بۆ مانگی تشرینی دووەم.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە موچەی هەردو خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەكەن و هەر خانەنشینێك نامەی پێگەیشتوە لەهەر شوێنێك بێت دەتوانێت موچەكەی وەربگرێت لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە.
جێی ئاماژەیە تائێستا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 10 خەرجنەكراوەو لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی یەكشەممە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كردوە.