وەزارەتی دارایی عیراق: سەرجەم پارێزگاكانمان بۆ موچەی مانگی 12 تەمویل كرد

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، سەرجەم وەزارەتەكانی عیراق بۆ مانگی 12 پارەدار كراون بەپێی خشتەكانی شایستەبونیان.

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەكان و سەرجەم پارێزگاكانی بۆ مانگی (12) كانونی یەكەم كردوە بەپێی خشتەی شایستەبونیان.
 راشیگەیاندوە، پرۆسەی تەمویلكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە چەند رێوشوێنێكی هونەری و ژمێریاری پێویست بوە وەك وردبینیكردن لە میزان موراجەعەی مانگانە كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵی دارایی و ئامادەكردنی ژمێرەی كۆتایی، ئەمەش پرۆسەیەكە پێویستی بە زامنكردنی شەفافیەت و وردیی لە زانیارییە دراییەكاندا هەیە.
وەزارەتی دارایی عیراق راشیگەیاندوە، پێویستە رای گشتی بزانێت كە رێوشوێنی پێویست و بە پەلە گیراوەتەبەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی تەمویلكردن و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران تا شایستەكانیان وەربگرن، داواش لە راگەیاندنەكان دەكەین بە لێپرسراوێتیەوە زانیارییەكان بگوازنەوە دوای ئەوەی دڵنیادەبنەوە لە سەرچاوە فەرمییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group