دژەتیرۆری عێراق: حەوت چەكداری داعشمان لە چیای حەمرین كوشتوە

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا و توانیویانە حەوت چەكداری داعش بكوژن.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، هێزەكانیان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمیانە ئەو هەڵمەتەدا هێزەكانیان، حەوت چەكداری داعشیان كوشتوە، هەروەها 20 شوێن و سێ ئەشكەوت و پێنج تونێلیان خاپور كردوە كە مۆڵەگەی ئەو ڕێكخراوە بون.
‎بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆر، لە ئەركێكی دیكەی هاوبەشدا هێزەكانی دژە تیرۆر لەگەڵ شانەی هەڵۆی هەواڵگریی لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای سەلاحەدین و دیالە دەستیان بەسەر چەند مادەیەكی تەقەمەنیدا گرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group