سودانی پیرۆزبایی كوشتنی والی داعش لە گەلی عیراق دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی كوژرانی والی عیراقی رێكخراوی داعشی كردو رایگەیاند: تیرۆریستان شوێنیان نابێتەوە. 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەكەم بەبۆنەی كوژرانی بەناو (والی عیراق) لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش و سەركردەی باڵای رێكخراوەكە، كە لە ئۆپراسیۆنێكی دەزگای دژە تیرۆرو ئاسایشی نیشتمانی بەسەرپەرشتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان كە مۆڵگەكانی داعشیان كردە ئامانج لە چیای حەمرین.
سودانی راشیگەیاندوە، رۆڵی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان بەرز دەنرخێنین و جەخت لەوە دەكەینەوە كە تیرۆریستان شوێنیان لە عیراقدا نابێتەو تا حەشارگەكانیان راویان دەنێین و لەناویان دەبەین، تا خاكی عیراق لە خۆیان و كردەوە تیرۆریستییەكانیان پاك دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group