زیاتر لە 200 ئاوارەی لوبنانی گەیشتە پارێزگای دیالە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی حسێنی رایگەیاندوە، كاروانێكی هاوڵاتیانی لوبنان گەیشتونەتە پارێزگای دیوانیە لە عیراق.
عەلی ئەحمەد تاهیر سەرۆكی دەستەی حسەینی لە دیالە لە چاوپێكەوتنێكیدا  رایگەیاندوە، زیاتر لە 200 هاوڵاتی لوبنانی كە زۆربەیان ژن و منداڵن بە پاس گەیشتونەتە پارێزگاكەو  شوێنی مانەوەیان بۆ دابینكراوە.
باسی لەوەشكردوە، پرۆسەی داڵدەدانی ئەو خێزانانەی لە لوبنانەوە دێن تەنها لەسەر دەستپێشخەرییەك بەڕێوەدەچێت جگە لە هەماهەنگی لە رێكخستنی مەرجەكانی پاسپۆرت و بابەتە یاسایی و كارگێڕییەكانی دیكەو هیچ دەستێوەردانێكی حكومی تیادا نییە، پرۆسەكەش راناگیرێت تا خانویان بێ بەرامبەر بۆ دابین دەكرێت هەتاوەكو خزمەتگوزارییەكانی تریش دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێ دەكرێت كاروانی دیكەی ئاوارەكانی لوبنان بگاتە دیالە بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكرێتە سەر وڵاتەكەیان.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group