وەزیری كارەبا: هاوینی داهاتو بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، لە ماوەی هاوینی داهاتودا بەرهەمهێنانی وزە زیاد دەكات ئەگەر غازی هاوردە سەقامگیر بێت.
زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبای عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە هاوینی داهاتودا بڕی هاوردەكردنی غاز دەگاتە 50 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا، بەمەش رۆژانە 20 ملیۆن مەتر سێجا لە توركمانستان و پاشماوەی غازی ئێران دەستەبەر دەكات كە گرێبەستەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆكراوە.
باسی لەوەشكرد، ئەوان وابەستەیی هاوردەكردنیان بۆ غاز هەمەچەشن كردوە بۆ ئەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا لە توركمانستانەوە بێت و نزیكەی 30 بۆ 50 ملیۆن مەتر سێجا لە دیوی ئێرانەوە بێت، لەبری یەك سەرچاوە دو سەرچاوەیان هەبێت، زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆیی خۆمان كە سێیەم سەرچاوەی سەرەكییە، دەبێتە هۆی كەمبونەوەی وردە وردە بڕی هاوردەكراو.
رونیشیكردەوە، بەرهەمهێنانمان لە ماوەی هاویندا گەیشتە 27 هەزار و 400 مێگاوات، هەروەها كەمی غازیشیان هەبو كە نزیكەی 10 ملیۆن بو ئەوەش یەكسانە بە هەزار مێگاوات بەڵام ئەم ژمارەیە تێدەپەڕێنین و لە هاوینی داهاتودا دوای ئەوەی غازەكە جێگیر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group