ئاسایشی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەر هاوڵاتیەك بەبۆنەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تەقە بكات دەستگیری دەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا ئاسایشی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێرو دەوروبەری بەشێوەیەكی هێمن و دور لە هیچ گیرو گرفتێك، بەمەبەستی خۆشی دەربڕین بەهەمو شێوەیەك  (تەقە) كردن قەدەغەیەو رێگە پێدراو نیە.
راشیگەیاندوە، هەر كەسێك پابەند نەبێت و  سەرپێچی بكات رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەرو دەستگیر دەكرێت، بۆیە داواكارین لە هەمو لایەك پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی بن .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group