كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لە سفر نزیكدەبێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی بەفربارین لە ناوچە سنوورییەكان دەكات و پلەی گەرماش لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان لە سفر نزیكدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەشەودا لەلووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە، لەهەندێ ناوچە سنوورییەكانیش نمە باران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا،  كە كاریگەری ئەم كەشە لەسەر ناوچە سنوورییەكان تا بەرەبەیانی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەكاتی جیاجیا بەردەوام دەبێت و وەك لە خشتەكەی كەشناسیدا ئاماژەی پێكراوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەكرێت كە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.
هەروەها، سەبارەت بە كەشی  سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ كەمێك زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
كەركووك : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group