عیراق ئیدانەی هێرشەكردنە سەر هێزەكانی ئاشتی پارێز دەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی هێرشكردنە سەر بەشێكی هێزەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە لوبنان كرد.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەكەن كە هێزە كاتییەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانیان (یونیفیل) یان لە لوبنان كردۆتە ئامانج كە بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هێزەكانی ئاشتی پارێز بریندار بون.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەشیكردوە، ئەو هێرشە دوژمنكارانەیەی كە ئیسرائیل ئەنجامیداوە پێشێلكاریەكی رونی یاسای مرۆیی و نێودەوڵەتیەو هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكە لەناو دەبات، بۆیە پێویستە سەرجەم ئەندامانی هێزەكانی ئاشتی پارێز بپارێزرێن و دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنرێت، هەروەها كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هەستی لێپرسراوێتیان هەبێت بەرامبەر بە زامنكردنی رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی هێزەكانی ئاشتی پارێز، رێبگرن لە دوبارەبونەوەی هێرشێكی لەو جۆرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group