بەرگری شارستانیی غەززە: لە هێرشێكی ئیسرائیل 21 كەس كوژرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرگری شارستانیی غەززە كوژرانی 21 كەسی لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلی لە مزگەوتێكی دێربەلەح لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە ڕاگەیاند.
مەحموود بەسل وتەبێژی بەرگری شارستانیی غەززە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە دێر بەلەح لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە، مزگەوتێكیان بۆمباران كردووە كە خەڵكی ئاوارەی تێدابووە و بەهۆیەوە 21 كەس كوژران.
لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگری، لە هێرشێكی ورد چەكدارانی حەماسیان لە نێو باڵەخانەیەكدا لە ناوچەی دێربەلەح بۆمباران كردووە، كە پێشتر شوێنەكە مزگەوت بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group