لێشاوی پێچەوانە لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا لە گەشەكردندایە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
كەناڵی ئینگلیز ئەو كەناڵە ئاوییەیە كە كۆچبەران پێیدا دەپەڕنەوە بۆ  بەریتانیاو یەكیكە لە قەرەباڵغترین رێگا ئاویەكانی ئەوروپا. 
بە پێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاواڕەو پەنابەران: ژمارەیەك كۆچبەر لە فەرەنسا بەهۆی پەڕینەوە بەو ئاڕاستەیە دەستگیركراون، هەندێكیان بەریتانیایان وەك دەروازەیەك  بەكارهێناوە بۆ چونە ناو فەرەنساوە، هەندێكی دیكەش گەڕانەوەی بێ هیوابون بوە لە ئەزمونی بەریتانیا.
دەزگای لوتكە بڵاویشكردۆتەوە، ساڵانە دەیان هەزار كۆچبەر بە كەناڵەكەدا دەپەڕنەوە بەرەو بەریتانیا، بەڵام هەندێكیان گەشتەكەیان بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئەنجامدەدەن، هەرچەندە بەشێوەیەكی بەرفراوان لێكۆڵینەوەی لەسەر نەكراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی فەرەنسا چاودێری ئەم دیاردەیە دەكەن كە ناویان لێناوە لێشاوی پێچەوانە.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكراوەتەوە، لەسەرەتای ساڵی 2024 زیاتر لە 100 كۆچبەر بەهۆی پەڕینەوە بەشێوەیەكی نایاسایی لەبەریتانیاوە بۆ فەرەنسا دەستگیركراون، لەكاتێكدا كە لەساڵانی پێشودا كەمتر لە 5 كەس ئەم جۆرە گەڕانەوەیەیان ئەنجامداوە، ئەمەش سەرنجی دەسەڵاتدارانی فەرەنسای بەلای چونە ژورەوەی نایاسایی بۆ ناو خاكی وڵاتەكەی لە بەریتانیاوە راكێشاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group