وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: نزیكەی 18 هەزار عێراقی لە كەمپی هۆڵ ماون

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەكی دیكە لە هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی كەمپی هۆل بگەڕێندرێنەوە. 
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە بەمنزیكانە ژمارەیەكی دیكە لە عێراقییەكانی نیشتەجێی كەمپی هۆل بگەڕێندرێنەوە كە 150 بۆ 160 خێزان دەبن.
 ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا نزیكەی 18 هەزار عێراقی لە كەمپەكەدا ماون و نزیكەی 4500 بۆ 5000 خێزانیش گەڕێندراونەتەوە
 ئەو خێزانە عێراقییانەی لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە، دەبرێنە كەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا كە ساڵی 2021 دروستكراوە.
هاوكات، كەمپی هۆل دەكەوێتە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)ـدایە. بەشێكی زۆری نیشتەجێی كەمپەكە ژن و منداڵی چەكدارانی پێشووی داعشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group