توركیاو میسر یادی 100 ساڵەی پەیوەندییەكانیان دەكەنەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاریكاری ستراتیجی لەنێوان هەردو كۆماری توركیاو میسردا ئەنجامدراو رێككەوتنێكیان واژۆ كرد.
دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر سەردانی توركیای كرد لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەرپەرشتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاریكاری ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتیان كردوە، لە راگەیەنراوێكدا ئەوە خراوەتەڕو كە ساڵی 2025 ساڵیادی دامەزراندنی 100هەمین ساڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان توركیاو میسرە، هەردو وڵات ئیرادەیان هەیە بۆ بەرزكردنەوەی هاوبەشی و هاریكارییەكان لە هەمو بوارێكدا بۆ ئاستی ستراتیجی.
راشگەیەنراوە، رێگا نوێیەكانی هاریكاریی گفتوگۆی لەبارەوەكراوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و هاودەنگی، لایەنەكان بەئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ناوچەكەو جیهاندا پابەندبونیان بە بنەماو یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان دوپاتكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group