گواستنەوەی كارتی زانیاری لەسەرجەم قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ شاری سلێمانی راگیراوە

05/08/2024

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی بڵاوی كردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەنەوە لە ئێستادا گواستنەوەی كارتی زانیاری لەسەرجەم قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆكاندا بۆناو سەنتەری شاری سلێمانی راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی رایگەیاند، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، گواستنەوەی كارتی زانیاری بۆناو سەنتەری شاری سلێمانی راگیراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ مامەڵەی تایبەت بەو پرسە سەردانیان نەكە، ووتیشی، لە كاتی كردنەوە و دەستپێكردنەوە بە مامەڵەكان، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group