بنیامین ناتانیاهۆ: تاران نائارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووە

25/07/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جاری چوارەم لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا ڕایگەیاند، شەڕی ئێستەیان دژی حەماس و حزبوڵڵا و حووسیەكان نییە، بەڵكو دژی ئێرانە، چونكە تاران، ئەو گروپانە بۆ لێدان لەبەرژەوەندیەكانی ئەمەریكا و هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكار دەهێنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بەشێك لە خەڵكی كە خۆیان بەپشتیوانی غەززە دەزانن و خۆپیشاندان دەكەن، بە نەزانی لەلایەن ئێرانەوە بەكاردەهێنرێن، دوپاتیشیكردەوە كە دەبێت حەماس چەك بكرێت و غەززە لە لایەن دەسەڵاتی مەدەنیەوە بەڕێوە ببرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تاران لە ڕێگەی ئەم گروپانەوە نائارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووە و هێرش دەكاتە سەر بەرژوەندیەكانی ئەمەریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group