بەهۆی رۆچونی زەویەوە 146 كەس لەباشوری ئەسیوبیا گیانیان لەدەستدا

23/07/2024 جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رۆچونی زەویەوە لەباشوری ئەسیوبیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ 146 كەس.
كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەسیوبیا لەزاری داگماوی ئایلی كە یەكێكە لە بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی روداوەكەی تیادا رویداوە وتویەتی: بەهۆی بارانی وەرزیی بەلێزمە لە ناوچەی شاخاوی گۆفا لە باشوری ئەسیوبیا رۆچونی زەوی رویداوەو تائێستا تەرمی 146 كەسیان دۆزیوەتەوە كە ژن و منداڵیشیان لەنێواندایە.
ئایلی ئاماژەی بەوەشكردوە، پێنج كەسیان بە زیندویی لە ناو قوڕاودا رزگاركردوە لەمیانی كارەكانی گەڕان و رزگاركردندا منداڵانێكیان دۆزیوەتەوە كە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی لەدەستداوەو باوەشی كردوە بە تەرمەكانیاندا، رەنگە لەنێو ئەو كەسانەی لەو كارەساتەدا گیانیانلەدەستداوە كارمەندانی تیمی گەڕان و رزگاركردنیش هەبن.
روداوەكانی رۆچونی زەوی لە باشوری ئەسیوبیا بەزۆری لە مانگەكانی حوزەیران تا ئاب رودەدەن بەهۆی ئەوەی بارینی بارانی وەرزیی لە ناوچەكە زۆرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group