زانیاریی گشتیی.. لەكاتی ستونبونی خۆر كاریگەری تیشكی سەرو وەنەوشەیی بەرز دەبێتەوە

20/07/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
‎ بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی چەند زانیارییەك لەسە تیشكی سەرو وەنەوشەیی كە یەكیكە لەشەپۆلە كاروموگناتیسیەكانی تیشكی خۆر بڵاودەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ‎تیشكی سەرو وەنەوشەیی یەكیكە لەشەپۆلە كاروموگناتیسیەكانی تیشكی خۆر و لە %13ی تیشكی خۆر پێكدەهێنێت، درێژی شەپۆلەكەی ( كورت ترە لە تیشكی روناكی بینراو و لەرەلەری زیاترە) بەڵام درێژترە لەتیشكی X، بەو ناوەوە ناونراوە سەرو وەنەوشەیی لەبەر ئەوەی درێژی شەپۆلی رەنگی وەنەوشەیی كورتترە لە درێژە شەپۆلی رەنگەكانی تری تیشكی بینراو.
ئاماژە بەوەشكراوە، درێژی شەپۆلی تیشكی وەنەوشەیی لە 10 بۆ 400  نانۆمتر دەستپێدەكات هەر بۆیە تیشكێكی نەبینراوە و وزەكەی لە ( 3- 124 ) ئەلكترون ڤۆلت دەست پێدەكات و تیشكێكی ئایونیزە واتە لەشێوەی ئایوندایە بۆیە لەوانەیە ببێتە هۆی كارلێكی كیمیایی وە چەند جۆرێكی هەیە، نیشاندەری تیشكی سەرو وەنەوشەیی كەلە سفرەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەكات  چەند ئەم نیشاندەرە بەرزبێت واتە تیشكەكە كاریگەری بەرزە.


باس لەوەشكراوە، تیشكەكە مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت لەكاتەكانی ستون بونی خۆر لە نیوەڕواندا هەر بۆیە ئەگەر بكرێت لەوكاتانەدا كەمتر خۆ بدرێتە بەر خۆر، تیشكی خۆر سەرچاوەی ئەم تیشكە كاروموگناتیسیانەیە و بە هەمو لایەكدا بڵاودەبێتەوەو بەشێكی دەگاتە سەر زەوی و مرۆڤ دوچاری بەركەوتنی ئەم تیشكە دەبێتەوە بەهۆی كاریگەری چەند هۆكارێكەوە كە ئەوانیش بریتین لە:- 
‎1- بەرزی خۆر: چەند خۆر بەرز بێت لە ئاسماندا ئەوەندە ئاستی تیشكی سەرو وەنەوشەیی بەرزە هەروەك لە هاویندا.
‎2- ئاستی كاریگەری تیشكی سەرو وەنەوشەیی دەگۆڕێت بە پێی كاتەكانی رۆژ  كە نیوەڕوان و وەرزی  هاوین بەرزترین ئاستە.
‎3- هێڵەكانی پانی: چەند نزیك ببینەوە لە هێڵی كەمەرەیی ئاستی تیشكی سەرو وەنەوشەیی زیاد دەكات و بە پێچەوانەوە بۆ هێڵەكانی پانی سەرەوە .
‎4- كاریگەری هەورەكان: كاریگەری تیشكی سەرو وەنەوشەیی لەبەرزترین ئاستدایە كاتێك ئاسمان ساماڵ بێت ، بەڵام ئەمەش بەمانای ئەوەنایەت كە هەور هەبو كاریگەری تیشكەكە نابێت .
‎5- ئۆزۆن كە لە چینی ستراتوسفیردایە كە بەشێكی زۆر لە تیشكی سەرو وەنەوشەیی دەمژێت و كەریگەری لەسەر زەوی كەم دەكاتەوە و كەمبونەوەو نزمبونەوەی ئاستی ئۆزۆن بە واتای گەیشتنی بڕێكی زۆر تر لە تیشكی سەرو وەنەوشەیی بۆ سەر زەوی .
‎6- كاریگەری و دەرەنجامەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوای زەویش هۆكارن بۆ زیادبونی تیشكی سەرو وەنەوشەیی لەگەڵ ئەوەی تیشكەكە زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ بۆ خانەكانی پێست و چاو هەیە، لە هەمان كاتدا سودیشی هەیە لە وانەكە هاندەرێكە بۆ دروستكردنی ڤیتامین D و چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشییەكان و پرۆسەی پاكژكردنەوە. 

سەرۆكی فیزیاوی / ئاسۆ كمال گیب/ بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی






 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group