وڵاتێكی ئەفریقا بۆ سەركەوتن بەسەر برسێتیدا زیبرا دەكەنە قوربانی

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
لەئەنجامی هاتنی خراپترین وشكەساڵی و دروستبونی قەیرانی خۆراك لە باشوری ئەفریقا ژمارەیەك ئاژەڵ لە نێویاندا گوێدرێژی كێوی (زیبرا) سەردەبڕدرێت.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، نامیبیا كە شارێكە لە باشوری ئەفریقا دەستیكردوە بەسەربڕینی زیاتر لە 700 ئاژەڵی كێوی لەجۆرە جیاوازەكان بەمەبەستی دابینكردنی خۆراك بۆ ئەو دانیشتوانەی كە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن لەئەنجامی خراپترین وشكەساڵی كە دەیان ساڵە روی تێكردون، لەچوارچێوەی ئەم رێوشوێنەشدا كە لەلایەن حكومەتی ئەفریقای باشورەوە گیراوەتەبەر نزیكەی 160 ئاژەڵ كوژراون كە بریتین لە كەروێشك، فیل، گامێش و زیبرا، لەلایەكی دیكەشەوە مەبەست لەم كارە كەمكردنەوەی فشارەكانی سەر سامانی ئاژەڵ و لەوەڕگەكانیشە كە بەهۆی وشكەساڵییەوە تێكچوە.
وەزارەتی ژینگەی نامیبیا لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی رایگەیاندوە كە لانیكەم 157 ئاژەڵ لەكۆی 723 ئاژەڵ سەربڕدراون، ئەو رێژەیەی ئاژەڵ توانای دابینكردنی 56 هەزارو 875 كیلۆ گۆشتی بۆ خەڵكی ناوچەكان هەبوە، باس لەوەشدەكرێت زۆربەی ئەم ئاژەڵانە لە پاركە نەتەوەییە پارێزراوەكانی وڵاتدان.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group