گەورەترین شارەكانی جیهان بەپێی چڕیی دانیشتوان پۆلێن كران

4 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
10 لە گەورەترین شاری جیهان بەپێی ریزبەندییەك پۆلێن كران كە نوێنەرایەتی ناوەندی چالاكییەكانی مرۆڤ دەكەن و هەر یەكێك لەو شارانە رۆڵێكی گەورە دەگێڕن لە جیهاندا.
ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویكردۆتەوە، وەك چۆن شارە گەورەكانی جیهان بەپێی ژمارەی دانیشتوان دەپێورێت و وەك ناوەندی شارستانیەتی مرۆڤ و فرەچەشنیو  كلتوریی لەخۆیان دەگرن، لە دیمەنە فراوانەكانی شارەوە كە پڕن لەملیۆنان دانیشتوو تا دەگاتە ناوچە فراوانە خاكییەكان كە كیشوەرەكان دەگرێتەوە، لێرە نمونەی چەند شارێك دەخرێتەڕو بەهۆی گەورەیی و چڕی دانیشتوانەكانیان.
لە ئامارێكی جیهانیدا باس لەوەكراوە، تۆكیۆی پایەتەختی ژاپۆن گەورەترین شاری جیهانەو 37 ملیۆن كەسی تێدایە، هێزێكی ئابوری جیهانییەو ناوەندێكی كلتورییە كە چەندین شارەوانی لەخۆدەگرێت، دێلهی لە هیندستان دوەم گەورەترین شاری جیهانەو ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 33 ملیۆن كەسە كە بەشوێنە مێژوییەكانی و كلتورو شارنشینی خێرا بەناوبانگە.
ئاماژە بەوەشدەكرێت، شەنگەهای كە گەورەترین شاری چینە لە پلەی سێیەمی ریزبەندی زۆریی ژمارەی دانیشتوانە كە 29 ملیۆن كەس تیایدا دەژین، گەشەسەندنی خێرای شارەكان و گەشەی ئابوری وەك ناوەندێكی دارایی جیهانی پیشانی دەدات و بە ژێرخانی مۆدێرن ناوبانگی دەركردوە، هەروەها شاری ئۆساكا لە ژاپۆن لە پلەی 10یەمی ریزبەندییەكەیەو 18.9 ملیۆن ژمارەی دانیشتوانەكەیەتی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group