وەزیری دەرەوەی بریتانیا داوای گەیشتن بە ئاگربەست لە غەزە دەكات

07/07/2024 جیهان

نەوا-
وەزیری نوێی دەرەوەی بریتانیا داوای هاوسەنگی لە شەڕی غەززدا دەكات و پێشنیاری ڕیگەی دیپلۆماسی دەكات بۆ دڵنیابون لە ڕێككەوتن بۆ ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكانی ئیسرائیل.
دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بریتانیا، لەمیانی گەشتەكەیدا بۆ ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە، كاتی ئەوەیە بریتانیا جارێكی تر پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت جارێكی دیكە هەڵوێستێكی هاوسەنگ لەنێوان ئیسرائیل و غەززە بگرینەبەر، بەدەنگی بەرز دەڵێین داوای ئاگربەست دەكەین، داواش دەكەین دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن.
باسی لەوەشكرد، دەبێت ئەم جەنگە كۆتایی پێبێت، یارمەتیە مرۆیەكان دەبێت بگاتە غەززە و هەمو ڕێگەیەكی دیبلۆماسی بەكاردەهێنم بۆ دڵنیابون لەوەی كە دەتوانین ئاگربەست بەدەستبهێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group