ترامپ: سەرۆكی ئەمریكا بومایە هێرش نەدەكرایە سەر ئیسرائیل

25/02/2024 جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكاو كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بوایە ئەوا هێرش نەدەكرایە سەر ئیسرائیل و جەنگی ئۆكرانیاش روی نەدەدا.
ترامپ لەوتارێكدا لە ویلایەتی ماریلاند رایگەیاند، چوار ساڵ بەر لەئێستا هۆشداری ئەوەی دابو ئەگەر جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێت، ئەوا سنورەكانی وڵات نامێنن و بەشێكی زۆری چینی مامناوەند لەناودەچن، هەروەها تاوانە توندوتیژەكانیش زیاد دەكەن.
وتیشی: هۆشداریشم دابو كە لە سەركەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا دۆخی ویلایەتە یەكگرتوەكان خراپتر دەبێت، چونكە ئەو كۆچبەرانەی كە لەڕێگەی خاكی مەكسیكەوە بە نایاسایی رو لە ئەمریكا دەكەن ژمارەیان 50 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت و چەتەكانیش خاكی ئەمریكا داگیر دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group