نەوا-
ئاودێر عەلی پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر رایگەیاند، هەرچەندە تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكە دەستگیركراوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچووە.
ئاودێر عەلی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوای دەستگیر كردنی تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچووە.
پارێزەری دۆسیەكەی شنیار هێمای بۆ ئەوەشكردوە، تۆمەتبارەكە چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەكەی گێڕاوەتەوە و رێكارەكانی لێكۆڵینەوە بەردەوامن.
پۆلیسی سلێمانی لە دوای روداوەكە وتەی لە شنیار وەرگرتوەو وتویەتی، مێردەكەی نەوتی پێدا كردووە و سوتاندویەتی، باوكیشی بە میدیاكانی راگەیاندبوو، پێیوایە لە كاتی رووداوەكەدا هاوژینی شنیار سەرخۆش بووە.