نه‌وا
گه‌نجێكی كورد دوای ئه‌وه‌ی له تاران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌ر له ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا كوژرا و به وته‌ی مامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ژێر فشاردان بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كوڕه‌كه‌یان به سه‌رخۆشی و له رووداوی هاتوچۆدا كوژراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌نجێكی كورد به ناوی كه‌ژوان ئه‌ڵماسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ دوای مردنی محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان هونه‌رمه‌ندی ئێرانی به‌شداری له گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تارانی كردبوو كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و هه‌ر له ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا دوو گوله‌ی پێوه‌نراوه و كوژراوه.
لای خۆیه‌وه كه‌مال ئه‌ڵماسی مامی كه‌ژوان كه دانیشتووی هه‌ولێره رایگه‌یاندووه، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان فشاریان خستوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی براكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كوڕه‌كه‌یان سه‌رخۆش بووه و به رووداوی هاتوچۆ مردووه و به‌و مه‌رجه‌ش ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ست كردونه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان بینیوه ئه‌وه‌یان به‌دیكردوه كه له پشته‌وه دوو گوله‌یان پێوه‌ناوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، كه هێزه ئه‌منیه‌كان براكه‌یان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنه كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه، كه ده‌بێت رایبگه‌یه‌نێت كه كوڕه‌كه‌ی به رووداوی هاتوچۆ مردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند میدیایه‌كی ئێرانی بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه كورده له میوانیه‌كدا ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام كه‌مال ئه‌ڵماسی رایگه‌یاندووه، كه برازاكه‌ی بۆ په‌یداكردنی بژێوی رووی له تاران كردووه و له ریستورانتێك كاری كردووه.
ئاشكراشی كردووه، كه له گه‌ڵ برازاكه‌ی كه‌سێكی تریش به ته‌قه‌ی پۆلیس برینداربووه.