عومەر گوڵپی: كارەبا پێداویستی سەرەكی ژیانە و نابێت بكرێتە بازرگانی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە درێژایی تەمەنمان دەتوانین سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبیل نەدەین لە رێگای پابەندبوونمان بە یاساكانی هاتوچۆوە، بەڵام كەس نییە باجی گرانكردنی كارەبا نەدات، كارەبا پێداویستی سەرەكی ژیانی هەموومانە و نابێت رێگەبدەین بكرێت بە بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشدا، لە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری ”رووناكی”، رێگانادرێت پارە لەسەر هاوڵاتی ببێتە قەرز، چونكە دوای دووجار ئاگاداركردنەوە راستەوخۆ كارەباكەت دەبڕدرێت، تەنانەت لە قۆناغی داهاتوو دەكرێتە پریپەید و پێویستە وەك یەكەی مۆبایل پێشوەختە بكڕدرێت.
عومەر گوڵپی باسی لەوەشكرد، نەدانی پارەی كارەبا كێشەكە چارەسەرناكات، چونكە پارەكە دەبێتە قەرز لەسەرمان و دواجار ئەگەر لە كاتی كڕین و فرۆشتنی خانووەكەشتدا بێت ناچاردەكرێیت پارەكە بدەیت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group