پاپای ڤاتیكان لەلای قەشەكانی ئەمریكا گلـەیی لە ترەمپ دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پاپای ڤاتیكان رەخنەی توندی لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرت سەبارەت بە كۆچبەران و هۆشداریدا لەوەی كە دیپۆرتكردنەوەیان زیانیان پێدەگەیەنێت.
پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، نامەیەكی سەبارەت بە سیاسەتەكانی ترەمپ لەبارەی كۆچبەرانەوە ئاڕاستەی قەشەكانی ئەمریكا كردوەو پێی راگەیاندون لەنزیكەوە چاودێری ئەو قەیرانە گەورەیە دەكات كە لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆگرامی دیپۆرتكردنەوەی بەكۆمەڵ لە ئەمریكا سەریهەڵداوە.
پاپای ڤاتیكان جەختیشیكردوەتەوە،  دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەران تەنها لەبەر دۆخی نایاساییان زیان بە شكۆی ئەوان دەگەیەنێت، چونكە ئەو كۆچبەرانە بەهۆی شكۆو نائارامی و چەوساندنەوەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوە.
راشیگەیاندوە: چاكەی گشتی راستەقینە كاتێك بەدیدێت كە كۆمەڵگاو حكومەتەكان دان بە مافەكانی هەمو تاكەكاندا بنێن و بیانپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group