كەشناسی هەرێم: بەفربارین دەستپێدەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممەوە كەمێك بەفر و نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا،و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەكان و شاخاوییە سنوورییەكان لەگەڵ دابارینی كەمێك بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە، هەروەها، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆك: 13 پلەی سیلیزی
كەركوك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group